گرووپی 'WayV' پێنجەمین ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە

05-06-2024
پەسار فایەق
ئەندامانی گرووپی "WayV" لە رێوڕەسمی ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەیان
ئەندامانی گرووپی "WayV" لە رێوڕەسمی ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەیان
نیشانەکردن WayV
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی "WayV" لە رێوڕەسمێکدا لە سیئۆڵی کۆریای باشوور، پێنجەمین ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردەوە و پێنج لە ئەندامانی گرووپەکە ئامادەبوون.
 
گرووپەکە لە حەوت ئەندام پێک دەهات، ئێستا تەنیا شەش ئەندامی هەیە، نوێترین ئەلبوومی بەناوی "Give Me That"یە.
 
تین، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکەیە و بە میدیاکانی راگەیاند، ئەلبوومە نوێیەکەیان شەش تراکی گۆرانی بە زمانی کۆری و چینی لەخۆدەگرێت.
 
ئەو گرووپە میوزیکییە چینییە، سەر بە گرووپی "NCT"ـی کۆریای باشوورە و لە 2019 دامەزراوە و لەلایەن کۆمپانیای "SM"ـی چینی بەڕێوە دەبردرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە