رووداو دیجیتاڵ
توباس رەحیم، گۆرانیبێژێکی پۆپی دانیمارکی – کوردە، لە دوایین کۆنسێرتیدا هەڵپەڕکێی کوردی دەکات و هەوادارانی کە ژمارەیان بە دەیان هەزرا بوون، لاسایی هەڵپەڕکێیەکەی دەکەنەوە.
لە کۆنسێرتەکەی ئەو هونەرمەندەدا، میوزیکی کوردی پێشکێشکرا و خۆی لەگەڵ دوو کچ لەسەر ستەیج هەڵپەڕکێی کوردی دەکات و لە ئاهەنگەکەدا داوای لە هەوادارانی کرد پەنجەی توتەی یەکدی بگرن و هەڵپەڕکێ بکەن.
توباس رەحیم، بەشێکی ڤیدیۆی کۆنسێرتەکەی کە بەم دواییە بەڕێوەچووە، لە هەژمارە تایبەتەکەی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە و خێرا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و یەکێک لە هەودارانی ئاڵای کوردستانی بردووەتە سەر ستەیجی کۆنسێرتەکە.
کۆنسێرتەکە لە هۆڵی رۆیاڵ ئارینا لە کۆپنهاگنی دانیمارک بەڕێوەچوو و رەحیم لەسەر ستەیجی کۆنسێرتەکە باسی لە کولتووری کوردی کرد و شانازیی خۆی بۆ کوردبوونی پێشاندا و یەکێک لە هەودارانی ئاڵای کوردستانی بردە سەر ستەیجی کۆنسێرتەکە.
توباس رەحیم، لە 1989 لە دایکێکی کوردی و باوکێکی دانیمارکی لە دانیمارک لەدایکبووە و ژیانێکی سادەی هەبووە، بەڵام لە 2017 یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی 'توبیاس رەحیم' بڵاوکردەوە و ناوبانگی پەیداکرد.
ناوبانگی راستەقینەی لە 2020 بوو، ئەویش لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی 'National Romantik 2021' یە کە گۆرانییە بەناوبانگەکانی وەک 'Jesus'، 'Borderline' و 'Sang til Siri' لەخۆدەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ