رووداو دیجیتاڵ
سۆڵجا بۆی، راپەری ئەمریکی، لە کاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکرا.
رووداوەکە رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، روویداوە کاتێک پۆلیس لە لۆس ئەنجلس ئۆتۆمبێلەکەی سۆڵجا بۆی-یان راگرتووە بەهۆی سەرپێچییەکی هاتووچۆوە. لە کاتی پشکنیندا، پۆلیس چەکێکی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیوەتەوە.
سۆڵجا بۆی، ناوی راستەقینەی دیئاندرێ کۆرتێز وەیە، دەستبەجێ دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بنکەی پۆلیس بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەم راپەرە رووبەڕووی کێشەی یاسایی دەبێتەوە. پێشتریش لە چەندین دۆسیەی دیکەدا دەستگیرکراوە کە پەیوەندییان بە ماددەی هۆشبەر و هەڵگرتنی چەکەوە هەبووە.
لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا سەبارەت بە کەیسێکی دەست درێژی سێکسی، فەرمانی پێ کراوە بڕی چوار ملیۆن دۆلار لە مانگی نیسان دا بدات .
تا ئێستا نوێنەرانی سۆڵجا بۆی هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم ڕووداوە نوێیە بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ