لە بەریتانیا 12 پولی تایبەت بە گرووپی 'AC/DC' دروستدەکرێن

06-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن AC/DC پول
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای رۆیاڵ مەیلی بەریتانی، 12 پولی پۆستە، تایبەت بە گرووپی میوزیکی "AC/DC"ـی ئوسترالیایی دروستدەکات و بڕیارە لە 18 ئەم مانگە بۆ فرۆشتن بەردەست بن.
 
چاپکردنی 12 پولەکە، بۆ تێپەڕبوونی 50 ساڵە بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی گرووپە رۆکەکە بەناوی "High Voltage" لە 1975.
 
هەشت پولی تایبەت بە کۆنسێرتە بەناوبانگەکانی گرووپەکەن لە جیهاندا، چوار پولی دیکەش وێنەی پۆستەری چوار بەناوبانگترین ئەلبوومەکانی گرووپن، ئەویش ئەلبوومی "High Voltage"، "Highway to Hell"، "Back in Black" و "Power Up".
 
"AC/DC" هەشتەمین گرووپی میوزیکییە پولی پۆستەی لەلایەن کۆمپانیای رۆیاڵ مەیلی تایبەت بە بواری پۆستە و گەیاندن بۆ دروستدەکرێت، پێشتر پولی بۆ گرووپی "The Beatles"، "Pink Floyd"، "Queen"، "The Rolling Stones"، "Iron Maiden"، "Spice Girls" و "The Who" دروستکردووە.
 
پولەکان ئێستا لە رێگەی داوکاری پێشوەختە دەفرۆشرێن و لە 18ـی شوباتی 2025 بەردەست دەبێت.
 
"AC/DC" لە 1973 لە سیدنیی ئوسترالیا دامەزراوە، لە 2003 ناوی لە هۆڵی "رۆک ئاند رۆڵ" تۆمارکراوە، زیاتر لە 200 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی فرۆشراوە، چەندین گەشتی جیهانیی ئەنجامداوە، دوایین گەشتی لە شوباتی 2024 بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵاتەکە درایە ناجی کانی سانانی، نوێنەر و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و دکتۆر مەحموود مبارەکشاهی، ئەندام و نوێنەری ناوەندی ڤەژین لە مەریوان

خەڵاتی نێ درایە دوو هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان

ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنی، رێوڕەسمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی نێ لە شارۆچکەی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو".