رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای "پەپ هاوس ئینتەرتەیمنت"ـی سوێدی رایگەیاند، تەواوی مافی بەرهەمەکانی گرووپی رۆکی ئەمریکی "Kiss"ـی کڕیوەتەوە.
بەپێی ئەو گرێبەستەی کۆمپانیاکە لەگەڵ گرووپەکەی کردووە، جگە لە بەرهەمەکانیان، مافی بەکارهێنانی ناو، وێنە و هێمای رەنگکردنی رووخساریان دەبێت.
گرێبەستەکە بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار بووە و کۆمپانیاکە ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێک لەبارەی ئەو گرووپە میوزیکییە دەکات.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی گرووپی "Kiss" لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراون، بەتایبەتیش "I was made for lovin' you" کە بەناوبانگترین گۆرانی گرووپەکەیە.
گرووپی "Kiss" ماوەی 50 ساڵە دامەزراوە و لە کانوونی یەکەمی 2023 کۆمپانیای "پەپ هاوس" بە دیجیتاڵیکردنی نمایشە هونەرییەکانی گرووپەکەی راگەیاند.
"پەپ هاوس ئینتەرتەیمنت" لە شوباتی 2024، کڕێنەوەی مافی بەکارهێنانی بەشی زۆری بەرهەمەکانی سیندی لۆپەر، گۆرانیبێژی ئەمریکی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ