'The Fall Guy' فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

06-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "The Fall Guy"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە و فیلمی "The Fall Guy" بە کۆکردنەوەی زۆرترین داهات، لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا هات.
 
لەم بەرهەمە کۆمێدییەدا رایان گۆسلینگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، داهاتی یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، 28 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
 
لە ریزبەندی دووەمدا، فیلمی "Star Wars: The Phantom Menace" یەکێک لە بەشەکانی زنجیرە فیلمی "Star Wars"، بە کۆکردنەوەی هەشت ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی دووەمدا هات.
 
فیلمەکە بەرهەمی 1999یە و دووبارە لە سینەماکاندا پێشاندەدرێت و کۆی داهاتی یەک ملیار و 41 ملیۆن دۆلارە.
 
ریزبەندی سێیەم بۆ فیلمی "Challengers"ـی زندێیا بوو، داهاتی ئەم هەفتەیەی حەوت ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە.
 
"Tarot" فیلمێکی ترسناکی کۆمپانیای "سۆنی سکرین گێمس"ـە، بە کۆکردنەوەی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی چوارەمدا هات. 
 
ئەو بڕە داهاتە بە دەستپێکی باش بۆ فیلمێکی کەم بودجە هەژمار دەکرێت کە بتوانێت بێتە نێو پێشبڕکێ لیستی پێنج فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوور. بودجەی بەرهەمهێنانی هەشت ملیۆن و 250 هەزار دۆلارە.
 
فیلمی "Godzilla x Kong: The New Empire" کە چەند هەفتەیەک لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بوو، بە کۆکردنەوەی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی پێنجەمدا هات.
 
ئەم بەرهەمە فانتازی و ئەکشنە لە 29ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی گەیشتووەتە 546 ملیۆن و 867 هەزار دۆلار. لەو داهاتە 188 ملیۆن و 67 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 358 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، 80 ملیۆن دۆلاری بەدەستبێنێت، ئەمەش کەمێک لە داهاتی بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی "Dune" کەمتر بوو، کە 81.5 ملیۆن دۆلارە و وەک خاوەن زۆرترین داهاتی لە یەکەم هەفتە لە ئەمریکای باکوور لە 2024ـدا ناسێندرا بوو.
 
پێشبینی دەکرا "Godzilla x Kong: The New Empire" لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە ئەمریکای باکوور، بڕی 50 ملیۆن دۆلار بەدەستبێنیت، بەڵام ئەو پێشبینییە تێپەڕاند و توانی لە سێ هەزار و 861 هۆڵی سینەمای ئەمریکا و کەندا، ئەو داهاتە زۆرە بەدەستبێنێت.
 
داهاتی فیلمی "Godzilla vs. Kong" لە 2021 لە ئەمریکای باکوور هاوشێوەی بەشە نوێیەکەی نەبوو، لە یەکەم هەفتەدا توانی 48.5 ملیۆن دۆلار بەدەستبێنێت، بەڵام لە هەمانکاتتدا ئەمە ژمارەیەکی گەورە بوو، چونکە لەو کاتەدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوببووەوە و بینەرانی فیلم کەمتر روویان لە سینەما دەکرد.
 
فیلمی "Godzilla" لە 2014 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەکەم هەفتەی 93.2 ملیۆن دۆلار بوو.
 
فیلمەکە باس لە رووبەڕووبوونەوەی دوو بوونەوەری زەبەڵاحی سەردەمانی پێشوو دەکات، لەلایەکی دیکەوە مرۆڤەکان رەچەڵەکە ئاڵۆز و پەیوەندییە نهێنییەکانیان لە دوورگەی کەللـەسەردا ئاشکرا دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ستافی فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga"

بەشی نوێی 'Mad Max' لە فیستیڤاڵی فیلمی کانە

شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.