لیندسی لۆهان و براکەی داکۆتا لە فیلمێکدا رۆڵدەگێڕن

07-03-2024
پەسار فایەق
لیندسی لۆهان و براکەی، لە پێشاندانی فیلمی "Irish Wish". وێنەی: AFP
لیندسی لۆهان و براکەی، لە پێشاندانی فیلمی "Irish Wish". وێنەی: AFP
نیشانەکردن لیندسی لۆهان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیندسی لۆهان، ئەکتەری ئەمریکی، لەگەڵ براکەی داکۆتا، لە فیلمێکی کۆمیدی و رۆمانسیدا بەناوی "Irish Wish" رۆڵدەگێرێت.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لەلایەن نێتفلێکسەوە بەرهەمهێنراوە، چیرۆکەکەی باس لە کارەکتەری "ماد"ـی دەکات کە لیندسی رۆڵی دەگێڕێت و دەبێتە بەربووک بۆ نزیکترین هاوڕێی، بۆ ئەم مەبەستەش گەشت بۆ ئێرلەندا دەکات، بەڵام لەو وڵاتە رووداوەکانی بەپێی پێشبینییەکان نابن.
 
پێشاندانی تایبەتی ئەم بەرهەمە سینەماییە رۆژی سێشەممە 5ـی ئازاری 2024 لە نیویۆرک بەڕێوەچوو و هەردوو خوشک و برا لیندسی و داکۆتا، لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون. 
 
ماوەی فیلمەکە یەک کاژێر و 33 خولەکە و لە دەرهێنانی جانن دێمینە.
 
"Irish Wish" لە 15ـی ئازاری 2024 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ بڵاوکردنەوەی لە سینەماکاندا.
 
لیندسی لۆهان، لە تەمەنی منداڵییەوە وەک نمایشکاری جلوبەرگ دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەهۆی ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر و کحولەوە، دەستگیرکرا و بەهۆیەوە ناچار کرا چارەسەری پێویست وەربگرێت، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ناوبانگیی هەبوو و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە کاری هونەری دوورکەوتەوە.
 
لە 2007 چالاکییە هونەرییەکانی وەستاند و لە 2009 دووبارە دەستی پێکردەوە و دوایین فیلمی لە 2019 بڵاوکردەوە و ئەمساڵ دووبارە دەستی بە کاری هونەری کردووەتەوە.
 
ئەو ئەکتەرە پێشتر موسڵمانبوونی خۆی راگەیاندبوو و ژیانی هاوژینی لەگەڵ بازرگانێکی ئیماراتی پێکهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.