رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداری ئەستێرەکانی سینەما، میوزیک، وەرزش، فاشن و سیاسەتڤانەکان، مێت گالای 2024 لە نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو و ئیوارەخوانێک بۆ ئەم مەبەستە سازکرا.
لە خولی ئەمساڵی مێت گالا پێشانگەی "جوانە خەوتووەکان: دووبارە جلوبەرگی نوێ" لە مۆزەخانەی هونەریی میترۆپۆلیتان کرایەوە، تێیدا 250 پارچە جلوبەرگی چوار سەدەی رابردوو خرانەڕوو.
هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەستیرەکان گرانبهاترین و سەرنجڕاکێشترین جلوبەرگیان پۆشیبوو و بەهۆیەوە سەرنجی میدیاکانیان بەلای خۆیدا راکێشا.
لە ئەستێرە دیارەکانی خولی ئەمساڵی مێت گالا، جێنیفەر لۆپێز، پەنالوپی کروز، نیکۆڵ کیدمان، شاکیرا، ئاریانا گراندی، کیم کارداشیان، کەیلی جینەر، زندێیا، کریس هیمسوۆرس، باد بەنی، نائۆمی واتس، عەلیا بەهات بوون.
مێت گالا بۆ یەکەمجار لە 1948 بەڕێوەچوو و دوای 70 ساڵ، بوو بە یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی بواری فاشن و کۆکردنەوەی هاوکاری. لە 2023 نزیکەی 22 ملیۆن دۆلار و لە 2022 نزیکەی 17 ملیۆن دۆلار بۆ مۆزەخانەکە کۆکرایەوە.
لە دەرەوەی مۆزخانەکە خۆپێشاندان هەبوو، بەشێکی بۆ رەوشی ئێستا غەززە بوو و پۆلیس چەند خۆپێشاندەرێکی دەستگیرکرد، یەکێک لە خۆپێشاندەرەکان جوو بوو و پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ