لە هەولێر کۆنسێرتێک بۆ گرووپی کامکاران سازدەکرێت

07-05-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن گرووپی کامکاران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی کامکاران کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین گرووپە میوزیکییە کوردییەکان دەناسرێت، بڕیارە کۆنسێرتێک لە هەولێر پێشکێش بکەن.
 
عەلی حوسێن، رێکخەری ئاهەنگەکە، بە رووداوی راگەیاند، بانگهێشتی گرووپی میوزیکی کامکارانیان کردووە بۆ پێشکێشکردنی کۆنسێرتێک لە هەولێر و چەند بەرهەمێکی پێشکێش دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆنسێرتەکە شەوی 23ـی ئایاری 2025 لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و هەوادارانی ئەو گرووپە میوزیکییە دەتوانن تێیدا ئامادە بن.
 
کامکاران، گرووپێکی میوزیکیی ماڵباتییە و لە 1965 بە سەرپەرشتی حەسەن كامکار و بە ئەندامیەتی حەوت خوشک و براو؛ لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە، جگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، باشووری کوردستان و ئێران، کۆنسێرتیان لە چەندین وڵاتی جیهان پێشكێشکردووە، لە 2003 لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە شیرین عەبادی بەشداربوون و میوزیک و گۆرانییان پێشکێشکرد.
 
کاماکران، جگە لە بەرهەمەکانی گرووپ، کاریان لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد کردووە، دیارترینیان شەهرام نازری و عەدنان کەریم.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە