باهۆز مستەفا کتێبی (بۆ تۆ) بە سێ زمان چاپ دەکات

07-07-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نووسەر و وەرگێڕ باهۆز مستەفا، 14یەم کتێبی بە ناوی (بۆتۆ) چاپ و بڵاودەکاتەوە. کتێبەکە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە و لە 140 لاپەڕە پێکدێت، باسی خۆشەویستی لە روانگەی فەیلەسووفانەوە دەکات. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-07-2024، نووسەر و وەرگێڕ باهۆز مستەفا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چەند رۆژێکی دیکە کتێبی (بۆ تۆ) بە سێ زمان بڵاودەکرێتەوە. ناوەڕۆکی كتێبەکە پێکدێت لە 140  'وتەی بەنرخ' کە هەر یەکێکیان حیکمەتێکی تێدایە لە دیدی فەیلەسووفانەوە".
 
ئەو نووسەرە دەڵێت، "کتێبەکە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکان، بە تایبەت لەڕووی زمانەوانی بۆ بەشەکانی زمانی کوردی، ئینگلیزی و ئەڵمانی، دەتوانن سوودی لێ وەربگرن."
 
ئاماژەی بەوەشدا، کتێبەکە رۆشنبیرییەکی گشتیی فراوانی تێدایە و هەڵسەنگاندن و تێگەیشتنێکی قووڵ لەبارەی خۆشەویستیی نیشتمان و هاوڕێ و خێزان لەخۆدەگرێت.
 
ئەمە 14مین کتێبی باهۆز مستەفایە، یەكەم رۆمانی لە ساڵی 2005 بە ناوی "داستانی سەفەر" بڵاوكردووەتەوە، دواتر چەندین كتێبی دیكەی چاپ و بڵاوكردوونەتەوە بە ناوەكانی "هونەر و ژیان"، "ئەڵمانیا"، "ئێرە رۆمانە" و "هەڵبژاردەیەك لە شیعری شاعیرانی هەولێر".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.