رووداو دیجیتاڵ
دیزاینەرانی گەنج لە سەرانسەری ئەفریقا و ئەوروپا، بەرهەمەکانیان لە نمایشی جلوبەرگی "فاشن فاینێست ئەفریقا" لە شاری لاگۆسی نەیجیریا نمایشکرد.
دیزاینەکان لە چوارچێوەی پێشانگەیەکی تایبەت بە فاشن بەڕێوەچوو، تێیدا تیشک خرایە سەر بەهرە نوێیەکان لە بواری دیزاین و پیشەسازی جلوبەرگدا.
سۆلا ئۆیێبادێ، دامەزرێنەری "فاشن فاینێست ئەفریقا" رایگەیاند، دیزاینەرە گەنجەکانی کیشوەرەکە "پێویستە زانیاری بەدەستبهێنن، ئەزموون وەربگرن و ئاشنای زانیارییەکان بن".
لە نمایشەکەدا کۆمەڵە دیزاینی چەندین براندی تازە دەرکەوتوو نمایشکران، زۆربەیان ئاماژە کولتوورییەکانیان لەگەڵ دنیای مۆدێرنی فاشن تێکەڵ کردوون.
ریچارد بارا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی براندی جلوبەرگی "تای لۆر" رایگەیاند: "کۆمەڵە دیزاینەکە بریتییە لە دیزاینی سادە و دانسقە کە تێکەڵەیەک لە شێوازە رۆژئاوایی و ئەفریقییەکانی تێدایە".
"فاشن فاینێست ئەفریقا" لە 2017 و لە کاتی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی لەندەن راگەیێندرا، لەو کاتەوە بووەتە سەکۆیەکی سەرەکی بۆ ناساندنی فاشنی گەشەسەندووی ئەفریقا لەسەر ئاستی جیهاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ