رووداو دیجیتاڵ
لارا دزەیی، دیزاینەری ناسراوی کورد، جارێکی دیکە ناوی کوردستان و جلوبەرگی کوردی دەباتە سەر یەکێک لە گەورەترین سەکۆکانی مۆدەی جیهان و بڕیارە نوێترین کۆمەڵە دیزاینی لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی میلان لە ئیتاڵیا نمایش بکات.
لارا دزەیی، بە رووداوی راگەیاند، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی بەناوی "Milan Enchanted" لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان دەخاتەڕوو کە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و لە 30 دیزایین جلوبەرگی کوردی خانمان پێکهاتووە.
روونیشیکردەوە، دیزاینەکانی زۆر بەهێزن و نەبینراون و بۆ جاری یەکەم لە هەفتە نمایشەکەدا نمایش دەکرێن.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان تایبەت بە جلوبەرگی ژنان بۆ بەهار و هاوین 2026، لە 23 تاوەکوو 29ـی ئەیلوولی 2025 لە شاری میلانی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و براند و ناوی دیاری بواری فاشن لە جیهاندا تێیدا بەشدار دەبن.
میلان یەکەم هەفتە نمایشی گرنگ نییە دزەیی تێیدا بەشدار دەبێت، لە 2023 لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەشداربوو کە لەگەڵ هەریەک لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی لەندەن و نیویۆرک بە گرنگترین هەفتە نمایشەکان لە جیهاندا دەناسرێن.
لارا دزەیی، خەڵکی باشووری کوردستانە و کچی هونەرمەند هۆمەر دزەییە؛ لە شاری ڤیەننا لە نەمسا لە دایک بووە، لە ئەمریکا گەورە بووە. بڕوانامەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆی جۆرج مەیسن هەیە، لە نێوان کوردستان و ئەمریکا هاتووچۆ دەکات، زمانی ئینگلیزی، کوردی، فارسی، عەرەبی و ئەڵمانی دەزانێت.
15 ساڵ لە کەرتی نەوت و گازدا کاری کردووە، لە هەمان کاتدا بڕیاریداوە خولیای راستەقینەی خۆی دەربخات و جلوبەرگی کوردی بە شێوەی کلاسیک و مۆدێرن دیزاین بکات و ئێستا بە تەواوی خۆی بۆ ئەو هونەرە تەرخانکردووە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ