رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ دیداری ئامێری تەمبوور لە دیمەشق بە سپۆنسەریی میدیایی رووداو دەستپێدەکات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیاربوو دیدارەکە لە 20 تاوەکو 22ـی تەممووزی 2025 لە دیمەشقی سووریا سازبکرێت، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەو کاتی سووریاوە، دواخرا و بڕیارە رۆژانی 7 تاوەکوو 9ـی ئابی 2025 لە دیمەشقی سووریا بەڕێوەبچێت.
دیدارەکە بە چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری سووریا، لە هۆڵی قەبانی لە دیمەشقی پایتەخت سازدەکرێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو چالاکییە هونەرییە، جگە لە هونەرمەندانی کورد، هونەرمەندانی نەتەوەکانی دیکە لە سووریا بەشدارن و ئیدریس موارد، رۆژنامەڤان و توێژەری کورد لە بواری میوزیک سەرپەرشتیی دەکات.
دیدارەکە بەناوی ئامێری تەمبوور کراوە، بەڵام بە گشتی لەبارەی تەواوی ئامێرە ژێدار و ئامێرەکانی دیکەی میوزیکییە، لەوانەش ئامێرە ریتمی و فودارەکان.
بەشداربووانی دیدارەکە 60 ژەنیاری دیاری رۆژئاوای کوردستان و سووریان، بەتایبەتیش لە قامشلۆ، کۆبانێ، عەفرین، دیمەشق و حومسن و دەرچووی پەیمانگەی باڵای میوزیکین لە دیمەشق و رێز لە ژمارەیەک لە هونەرمەندان دەگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ