زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاندەوە بیرەوەرییەکانی (لەیلا) دەگێڕێتەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
کورتەفیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاند پێشاندرا
کورتەفیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاند پێشاندرا
نیشانەکردن زاگرۆس مەنووچێهر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کورتەفیلمی (لەیلا) کە نوێترین بەرهەمی زاگرۆس مەنووچێهر، دەرهێنەری کوردە لە فینلاند، لە پێشانگە و مۆزەخانەکانی فینلاند پێشاندەدرێت. فیلمەکە گێڕانەوەیەکی هونەرییە بۆ ژیانی ژنێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە دیاسپۆرا.
 
فیلمێکە باس لە ژیانی ژنێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکات کە لە تەمەنی 13 ساڵیدا ناچار بووە زێدی خۆی جێبهێڵێت؛ ئەو بە رێگەی قاچاخ و بەنێو چەندین وڵاتدا دەگاتە سوێد، دواتر لە فینلاند نیشتەجێ دەبێت. 
 
فیلمەکە وێنەکانی سەردەمی منداڵی، دوانامەی هاوڕێکان، چیرۆکی قاچاخ و ژیان دیاسپۆرا لەخۆدەگرێت.
 
زاگرۆس مەنووچێهر، دەرهێنەری فیلمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کورتەفیلمەکە باسی ژنێکی کورد دەکات کە لە منداڵییەوە لە رۆژئاوا لەدایکبووە، دواتر رۆیشتووە بۆ سوێد و پاشان فینلاند. بەڵام فیلمەکە زیاتر پرسیار لەوە دەکات کە منداڵی چییە؟ زۆر شت هەن لە ژیانماندا کاتێک گەورە دەبین، لێیان تێناگەین، بەڵام کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ سەردەمی منداڵی، بە قوڵتر لێیان تێدەگەین".
 
دەرهێنەر ئاماژەی بەوەشکرد، فیلمەکە باس لە ترس دەکات و گوتی: "دروستکردنی ئەم بەرهەمە کەمێک سەخت بوو، چونکە لە کورتەفیلمدا کات کەمە و دەبێت بە وردی بزانیت چیرۆکەکە چۆن دەبەیتە پێشەوە".
 
سەبارەت بە کات و شوێنی نمایشکردنەکە، زاگرۆس مەنووچێهر ئاشکرای کرد، فیلمی (لەیلا) ئێستا لە پێشانگەی (میدیا بۆکس) لە شاری هێلسینکیی فینلاند پێشاندەدرێت کە لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستیپێکرد و تاوەکو 28ـی کانوونی یەکەمی 2025 بەردەوام دەبێت. دواتر گەلەریی هونەریی شاری ڤاسا، پاشان لە مۆزەخانەی هونەریی پۆری لەو وڵاتە نمایش دەکرێت.
 

(لەیلا) سێیەمین بەرهەمی زاگرۆس مەنووچێهرە، ساڵی 2023 بەرهەمی (هەڵەبجە)ـی بڵاوکردەوە، تێیدا چیرۆکی ماڵباتێکی قوربانیی کیمیابارانی هەڵەبجە گێڕاوەتەوە.
 

زاگرۆس مەنووچێهر، لەدایکبووی 1990ـی شاری سلێمانییە. ساڵی 2022 ماستەری لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی هێلسینکی بەدەستهێناوە، ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە هەمان زانکۆ. 
 

بەرهەمەکانی گرنگی بە باسی جەنگ، مافی منداڵان و کێشەکانی پەیوەست بە دوورەوڵاتی دەدەن، لە چەندین فێستیڤاڵ و مۆزەخانە نمایشکراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەخشینی میدالیای زێڕین بە سیلڤێستەر ستالۆن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە. وێنە؛ AFP

دۆناڵد ترەمپ میدالیای رێزلێنانی بەخشییە سیلڤێستەر ستالۆن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی سپی، میدالیای رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک هونەرمەندی دیار، لەنێویاندا سیلڤێستەر ستالۆن، ئەستێرەی بەناوبانگی فیلمەکانی ئەکشن. ترەمپ خەڵاتکراوانی ئەمساڵی بە "بەتواناترین و ناودارترین" ناساند.