رۆژین بەرهەمێکی نوێی لە رۆژی جیهانی ژناندا بڵاوکردەوە

08-03-2022
پەسار فایەق
رۆژین
رۆژین
نیشانەکردن رۆژین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند رۆژین، نوێترین گۆرانیی بەناوی 'من ژ بیر نەکە' لە رۆژی جیهانی ژناندا بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکێکی ئەوینداری هەیە و باس لە هەستی جیابوونەوە دەکات.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی شەمی دریکەر و لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن ئەسمەرای، هونەرمەندی تورک بە تورکی گوتراوە و بە یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکان لە تورکیا هەژمار دەکرێت.
 
رۆژین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پێشتر لەگەڵ نووری هارون، هونەرمەندی تورک ئەم گۆرانییەی بەشێوەی دوێت لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە تورکیادا پێشکێشکرد و بەهۆی ئەو دەنگدانەوەی هەیبوو، ئەم بەرهەمەی بە دەنگی خۆی لە ستۆدیۆ تۆمارکرد و بڵاویکردەوە.
 
گوتیشی، بەهۆی ئەوەی دووگیان بووە، نەیتوانی گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوبکاتەوە و بەر لە شەش رۆژ کوڕەکەی لە دایکبووە و ناویان ناوە 'روبین'.
 
بڕیارە سبەی چوارشەممە دوێتی ئەو گۆرانییە بە کوردی و تورکی بە دەنگی رۆژین و نووری ئۆرهان لە کەناڵی تایبەتی رۆژین لە یوتیوب بڵاوبکرێتەوە، هەروەها تراکێکی دیکەی بە دەنگی ئەو هونەرمەندە کوردە بە زمانی تورکی تۆمارکراوە و بڵاودەکرێتەوە.
 
تێکستی گۆرانیی 'Unutama Beni' لە زمانی تورکییەوە لەلایەن هونەرمەند رۆژین و فورات جەوەری بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.
 
دوایین ڤیدیۆکلیپی ئەو هونەرمەندە لە 10-10-2021 بەناوی 'روژبونا تە پیرۆز بە' بڵاوکرایەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی رۆژینە و موراد چۆراک کاری میوزیکی بۆ کردووە و وەک ڤیدیۆکلیپیش، کەمال باشبو دەرهێنەری تورک، کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و دیمەنەکانی لە ئیستەنبووڵ وێنەگیراون.
 
رۆژین پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی لەبارەی رۆژی لە دایکبوون بە پێویست زانیوە، چونکە چەند گۆرانییەکی کەم لەمبارەیەوە بە زمانی کوردی گوتراون، بۆیە لە کوردستان خەڵک زیاتر گۆرانی بە زمانی دیکە لە ئاهەنگەکانیاندا بەکاردێنن کە لەبارەی رۆژی لە دایکبوونن. 
 
ئەو هونەرمەندەی باکووری کوردستان کە ئێستا لە هەولێر دەژی، لە کۆتایی 2021 بەرهەمێکی دوێتی لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی بەناوی 'تۆ' بە شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە و لە دەڤەری بارزان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
 
'پشتی تە' یەکێکی دیکە لە ڤیدیۆکلیپەکانی ئەو گۆرانیبێژەیە کە لە کۆتایی 2020ـدا بڵاویکردەوە.
 
رۆژین ئۆلکەر، ئەکتەر و گۆرانیبێژ، لە ئەدەنا لە تورکیا لە دایکبووە، خاوەنی شەش ئەلبوومی گۆرانییە و لە سێ فیلمی سینەماییشدا وەک ئەکتەر بەشداربووە و لە 25 بەرهەمی شانۆییدا رۆڵیگێڕاوەو چالاکوانی بواری مافی مرۆڤە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.