رووداو دیجیتاڵ
جین هاکمەن، ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. هاوژینەکەشی هەفتەیەک بەر لەوە کۆچی دواییکردووە و تەرمی هەردووکیان لە نێو گەرماوی ماڵەکەیاندا دۆزرایەوە.
هەواڵی کۆچی دوایی هاکمەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی هاوژینەکەی بێستی ئارکاوا تەمەن 65 ساڵ کۆچی دواییکرد، بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری، مردنەکەیان سرووشتی بووە و گومانی هیچ تاوانێک ناکرێت.
هاکمەن لە ماڵەکەی لە نیو مەکسیکۆی ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، پێدەچێت ئاگاداری کۆچی دوایی هاوژینەکەی لە ماڵەوە نەبووبێت کە یەک هەفتە تەرمەکەی لە ماڵەکەدا بووە، چونکە ئەو ئەکتەرە بە دەست نەخۆشی ئاڵزەهایمەرەوە دەیناڵاند.
کاتێک کارمەندانی چاودێری و نۆژەنکردنە چوونەتە ماڵی ئەو دوو هاوژینە، تەرمی هەردووکیان لە گەرماو بینراون و پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی، هۆکاری مردنی بێستی ئارکاوا ڤایرۆسی هانتایە و پێشبینی دەکرێت لە 11ـی شوباتی 2025 گیانی لەدەستدابێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت هاکمەن لە 18ـی شوباتی 2025 گیانی لەدەستدابێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ