رووداو دیجیتاڵ
گرووپی کۆڵن ڤیۆلینا کە لە سێ ژەنیار پێکهاتوون، دووانیان ئەوروپین و یەکێکیان کوردە، کۆنسێرتێکیان لە سلێمانی پێشکێشکرد و پێشتر دوو کۆنسێرتی دیکەیان لە کوردستان پێشکێشکردووە.
لە کۆنسیرتەکەدا ئالان عارف، ژەنیاری کورد بە ئامێری ڤیۆلین و ئەجەلینا ئاڤادجێڤا، ژەنیاری ڤیۆلین و نادیا زاخارۆڤا، ژەنیاری پیانۆ بەشداربوون.
ئالان عارف، ژەنیاری ئامێری ڤیۆلین، بە رووداوی رایەگەیاند، لە رێگەی ئەو کۆنسێرتەوە مەبەستیان بووە شتێک پێشکێش بکەن کە پێشتر لەو شارەدا نەکرابێت.
کۆنسێرتەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەرممە 7ـی حوزەیرانی 2023 لەلایەن دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە هۆڵی سینەما سالم لە سلێمانی سازکرا و چەند بەرهەمێکی میوزیکی بە هەردوو ئامێری ڤیۆلین و پیانۆ پێشکێشکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ