لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

08-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن لالە عەبدە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لالە عەبدە، شێوەکاری ناسراوی کورد، بەربەیانی ئەمڕۆ، بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری نۆرمبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
 
ساسان عەبدە، برازای هونەرمەند، بە رووداوی راگەیاند، بەربەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، هونەرمەند لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێشتا شوێن و کاتی رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمەکەی؛ یەکلایی نەبووتەوە.
 
لالە عەبدە، لە 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ئەڵمانیا دەژی، یەکێک لە شێوەکارە دیارەکانی کوردە و خاوەنی چەندی پێشانگەی تایبەتی و هاوبەشە لە کوردستان و وڵاتانی جیهان.
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە