مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جامی جیهانی لە قەتەر دەکرێتەوە

08-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی لە قەتەر
مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی لە قەتەر
نیشانەکردن مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە لاپەڕە دێرینەکانی کتێبی قورئانی پیرۆزەوە کە بە دەست نووسراون، تا دەگاتە خشڵ، گۆزە، جلی سوارچاکی و سەربازیی بە دیزاینی ئیسلامی، لە مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی لە قەتەر دەبینرێن.
 
لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی 2022، مۆزەخانەکە دووبارە کراوەتەوە، دوای ئەوەی کە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، بۆ ماوەی 18 مانگ داخرابوو. 
 
جوڵیا گۆنێلا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی رایگەیاند:
"ئێمە خاوەنی گەورەترین مۆزەخانەی هونەری ئیسلامین لە ناوچەکە یاخود بە بڕوای من لە سەرانسەری جیهاندا. ئێمە لە نێوەڕاستی جیهانی عەرەبیداین".
 
مۆزەخانەکە خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی کولتوور و مێژووی 14 سەدەی ئیسلام پێشانی ئەو گەشتیارانە بدات کە بە بۆنەی مۆندیال سەردانی قەتەر دەکەن، لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت 1.2 ملیۆن کەس بە مەبەستی تەماشەکردنی یارییەکان و چێژبینین لە کەشی مۆندیال، روو لەو وڵاتە بکەن. 
 
بەڕێوەبەری مۆزەخانە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ئێمە مێژوومان پێشانداوە، کولتوورەکانمان پێشانداون، بۆیە هەر وا سەیری هیچ کەلوپەلێک ناکەین، بەڵکو سەیری ئەوە دەکەین لە کوێوە هاتووە، چ مێژووێکی لە پشتەوەیە، لە کوێ و بۆ چ مەبەستێک بەرهەمهێنراوە و چۆن بەکارهێنراوە".
 
مۆزەخانە پێنج نهۆمییەکە لە لایەن مینگ پەی، ئەندازیاری ناسراوی ئەمریکیی سەدەی بیستەم، لەسەر دوورگەیەکی دەستکردی تایبەت بونیادنراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.