رووداو دیجیتاڵ
ئونور کەپەنەک، هونەرمەندێکی باکووری کوردستانە و نوێترین بەرهەمی بەناوی 'چوویین' بە ستایلی رۆک بڵاوکردووەتەوە.
ئونور کەپەنەک، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە تێکستی بەرکەن بەرەهە و لە ئاوازی ئونور کەپەنەکە، دابەشکردنی میوزیک و میکس و ماسترینگی لەلایەن محەممەد بەکالپ کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری میوزیک و تۆماری ئەم بەرهەمەی لە ئامەد بۆ کردووە و جگە لەم بەرهەمە، ئێستا سەرقاڵی پێنج گۆرانییە و لە ماوەی ساڵێکدا بڵاویان دەکاتەوە.
ئەم بەرهەمە لە کەناڵی تایبەتی ئونور کەپەنەک لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و کاری دەرهێنانی لەلایەن رۆنی ئایدۆگان کراوە.
ئونور کەپەنەک، لە دێرکی چیای مازی لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، ئێستا لە ئامەد دەژی، لە پاڵ کاری هونەری، پزیشکیشە، بەرهەمەکانی بە ستایلی رۆک بڵاودەکاتەوە، لە چەند ساڵی رابردوودا چەند بەرهەمێکی فۆلکلۆری کوردی بە میوزیکێکی مۆدێرن کەڤەرکردووەتەوە. لە ئەیلوولی 2022 بەرهەمێکی بڵاوکردەوە کە لە سێ گۆرانی پێکهاتبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ