رەخنەگرانی لۆس ئەنجڵس باشترینەکانی ساڵیان دیاریکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن One Battle After Another کۆمەڵەی رەخنەگرانی فیلمی لۆس ئەنجڵس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی رەخنەگرانی فیلمی لۆس ئەنجڵس (LAFCA) براوەکانی خەڵاتی ئەمساڵیان بۆ باشترین فیلم و دەرهێنان و نواندن راگەیاند؛ فیلمی (One Battle After Another) وەک باشترین فیلمی ساڵ دەستنیشانکرا.
 
رۆژی یەکشەممە (بە کاتی ئەمریکا)، کۆمەڵەکە دەنگدانی بۆ باشترین بەرهەمە سینەماییەکانی ئەمساڵ ئەنجامدا، تێیدا فیلمی (One Battle After Another) لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئاندەرسن خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا. هاوکات فیلمی (The Secret Agent) خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی (بە زمانی ئینگلیزی نەبێت)ـی پێبەخشرا.
 
لە بەشی دەرهێناندا، پۆڵ تۆماس ئاندەرسن بۆ فیلمی (One Battle After Another) خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد و رایان کووگلەر بۆ فیلمی (Sinners) لە پلەی دووەم هات.
 
بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک، خەڵاتەکانی رەخنەگرانی لۆس ئەنجڵس بەبێ جیاکاری رەگەزی لە بەشی نواندندا دابەشکرا. خەڵاتی باشترین رۆڵی سەرەکی بە هاوبەشی بەخشرا بە ئیسان هۆک بۆ فیلمی (Blue Moon) و رۆز بێرن بۆ فیلمی (If I Had Legs I’d Kick You).
 
لە بەشی رۆڵی لاوەکیشدا، ستێلان سکارشگۆرد بۆ فیلمی (Sentimental Value) و تیانا تەیلەر بۆ فیلمی (One Battle After Another) خەڵاتەکەیان بردەوە.
 
یەکەم خەڵات کە ئاشکراکرا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بوو کە ئەدۆڵفۆ ڤێلۆسۆ بۆ فیلمی (Train Dreams) بەدەستی هێنا. هەروەها فیلمی (Little Amélie or the Character of Rain) خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشنی پێدرا.
 
کۆمەڵەکە پێشتر رایگەیاندبوو، خەڵاتی دەستکەوتی پیشەیی ئەمساڵ دەبەخشێتە  فیلیپ کاوفمان، سینەماکار و سیناریۆنووس کە بە کارە بوێر و مێژووییەکانی ناسراوە.
 
ساڵی رابردوو فیلمی (Anora) لەلایەن رەخنەگرانی لۆس ئەنجڵسەوە بە باشترین فیلم هەڵبژێردرا، دواتر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم بەدەستهێنا. 
بەگوێرەی ئامارەکان، زۆربەی ساڵەکان براوەی ئەم خەڵاتە دەبێتە بەربژێرێکی بەهێز یان براوەی خەڵاتی سەرەکیی ئۆسکار.
 
خەڵاتی باشترین سیناریۆ، بەخشرایە  جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری ئێرانی بۆ فیلمی (It Was Just an Accident). باشترین بەڵگەفیلم بۆ فیلمی (My Undesirable Friends: Part I – Last Air in Moscow) بوو.
 
باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمی (Marty Supreme)، باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان بۆ فیلمی (Sinners) و باشترین میوزیک بۆ فیلمی (Sirāt) بوون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کورتەفیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاند پێشاندرا

زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاندەوە بیرەوەرییەکانی (لەیلا) دەگێڕێتەوە

کورتەفیلمی (لەیلا) کە نوێترین بەرهەمی زاگرۆس مەنووچێهر، دەرهێنەری کوردە لە فینلاند، لە پێشانگە و مۆزەخانەکانی فینلاند پێشاندەدرێت. فیلمەکە گێڕانەوەیەکی هونەرییە بۆ ژیانی ژنێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە دیاسپۆرا.