رووداو دیجیتاڵ
مەزهەر ناسیح، گەنجێکی دەنگخۆشە و دەستپێکی کاری هونەریی دووبارە گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان بوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی دەکردەوە، ئەمجارە بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بڵاوکردووەتەوە.
مەزهەر ناسیح، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'ترپەی دڵ' یەکەم بەرهەمیەتی و بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمی هێناوە و بڵاویکردەوە، بەرهەمەکە لە تێکستی محەممەد عەلییە و شێرزاد مەجیدی ئاوازی بۆ داناوە، کاری میوزیکی لەلایەن سوهراب جووڵ کراوە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی شاهۆ عوسمانە و لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئەو هونەرمەندە گەنجە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ڤیدیۆکلیپی، ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی ماشۆپ دەکات کە گوتنەوەی گۆرانی ژمارەیەک لە هونەرمەندانە، دواتر کار لەسەر چەند بەرهەمێکی دیکەی تایبەت بەخۆی دەکات، بەڵام ستایلەکەی لە ستایلی دوایین بەرهەمی جیاواز دەبێت.
مەزهەر ناسیح، لە هەولێر لە دایکبووە و لە 2020ـەوە وەک گۆرانیبێژێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆکانی بڵاودەکرێتەوە کە گۆرانی هونەرمەندانی دیکە دەڵێتەوە و لە میدیا بینراوەکانیشدا دەرکەوتنی هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ