کەسایەتییە جیهانییەکان لە پۆستکاردەکانی ئامانج ئەمین

09-02-2025
پەسار فایەق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شێوەکار ئامانج ئەمین، لە نوێترین پێشانگەی هونەرییدا، تابلۆی پۆستکارد بەکاردێنێت و ئاوێتە هێما و کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهانی دەکات.
 
ئامانج ئەمین، لەبارەی پێشانگەکەی دەڵێت: "پۆستکارد، تەنیا نامەیەکی وێنەیی نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی كاتێكە، لە توێی وردەكارییەكانیدا، رووخساری كەسانێك نیشان دەدەم كاریگەرییان هەبووە، بە هەڵبژاردنی هێما، هێڵ، رەنگ و نەخشە، وەكو نێردەری ئەم پۆستكاردانە خۆم لەنێویان جێدێڵم و بەم شێوەیە ديدگە و روانگەم بۆتان دەردەبڕم".
 
پێشانگەکە بەناونیشانی "پۆستکارد"ـە و ئێوارەی شەممە 8ـی شوباتی 2025 لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هێلان" لە گەلەری فرێمینگ لە هەولێر کرایەوە و یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
 
"هێلان" پڕۆژەیەکی هونەریی فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانیی و گەلەری سێڤە. 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە