ئێران سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەر محەممەد رەسوولۆف دەسەپێنێت

09-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن محەممەد رەسوولۆف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد رەسوولۆف، دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی، سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنرا.
 
بابەک پاکنیا، پارێزەری محەممەد رەسوولۆف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ئەو بڕیارەی کە لە لایەن لقی 29ـی دادگەی ئینقلابی ئیسلامی ئێران دەرچووە، محەممەد رەسوولۆف هەشت ساڵ زیندانی (لانی کەم پێنج ساڵ) دەکرێت، جگە لە جەڵدە لێدان، پێبژاردنی پارە و دەست بەسەر موڵک و ماڵیدا دەگیرێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیارەکە لەلایەن لقی 36ـی دادگەی تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکراوەتەوە و ئێستا؛ دۆسییەکە بۆ جێبەجێکردن رەوانە کراوە.
 
فیلمی "The Seed of the Sacred Fig" کە نوێترین بەرهەمی محەممەد رەسوولۆفە، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا بەشدارە کە چالاکییەکانی لە 14 تا 25ـی ئایاری 2024 بەڕێوەدەچێت.
 
سەڵاتدارانی ئێران فشاریان خستووەتە سەر بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بۆ ئەوەی داوا لە محەممەد رەسوولۆف بکەن؛ فیلمەکە لە فێستیڤاڵی کان بکشێنێتەوە.
 
رەسوولۆف، دەرهێنەرێکی سینەمایی سەربەخۆیە و خاوەنی چەندین فیلمە و براوەی چەندی خەڵاتی نێودەوڵەتین، لەوانەش فیلمی "There Is No Evil" کە براوەی خەڵاتی ورچی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلینە لە 2017.
 
بەهۆی ناوەڕۆکی فیلمەکانییەوە، بەردەوام کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی هەبووە و چەند جار دەستگیرکراوە و پاسپۆرتەکەی لێسەندراوەتەوە، بۆ ئەوەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات نەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ستافی فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga"

بەشی نوێی 'Mad Max' لە فیستیڤاڵی فیلمی کانە

شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.