لە هەولێر پێشانگەی شێوەکاریی ساکار فاروق کرایەوە

09-07-2023
نیشانەکردن ساکار فاروق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا و لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'هێلان'ـدا، نوێترین ئەزموونی شێوەکار ساکار فاروق خرایەڕوو و ژن کارەکتەری سەرەکیی نێو تابلۆکانە.
 
پێشانگەکە ئیوارەی دوێنێ شەممە 8ـی تەممووزی 2023  لە گەلەری فرێمینگ کرایەوە و ژمارەیەک بەرپرس، هونەرمەند و رۆشنبیر ئامادەی بوون و بڕیارە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.
 
ساکار فاروق، پێشتر لە چەندین پێشانگە و پڕۆژەی هونەری و وۆرکشۆپ لە سەرانسەری جیهاندا بەشداربووە، کارەکانی بەرجەستەی ئەو شەڕە ناسنامەییە بەردەوامەیە کە لە کۆمەڵگەدا رووبەڕووی ژن دەبێتەوە.
 
ساکار فاروق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەریەک لە تابلۆکانی چیرۆکێکە و باس لە ژنان دەکات و خۆیشی لە بەشێک لە تابلۆکانیدا هەیە.
 
پڕۆژەی 'هێلان' ماوەی دوو ساڵە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و گەلەری سێڤ سازدەکرێت و چالاکی جیا جیای کولتووری و هونەری لەخۆدەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە