رووداو دیجیتاڵ
دۆنی ڤیلینۆڤ، دەرهێنەری کەنەدی، وێنەگرتنی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی "Dune" لە بوداپێستی هەنگاریا دەستپێکردووە و بە ناوی "Dune: Messiah"یە.
ڤیلینۆڤ دەیەوێت وێنەگرتنی فیلمەکە بە خێرایی ئەنجام بدات و لە چەندین شوێنی جیاوازدا دەبێت و بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام دەبێت.
لە فیلمەکەدا هەریەک لە ئەکتەران تیمۆسێ شەلامێ، زندێیا، جەیسن مۆمۆوا و خاڤیێر باردێم لە بەشی نوێی فیلمەکەدا رۆڵدەگێڕن.
بڕیارە فیلمی "Dune: Messiah" لە 18ی کانوونی یەکەمی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.
ڤیلینۆڤ پێشتر رایگەیاندبوو، پشووی کۆتایی هاتووە و گوتی: "ئێستا لە قۆناغی نووسیندام و خێراتر لەوەی بیری لێدەکەمەوە دەگەڕێمەوە پشت کامێرا."
ئەوەشی ئاشکرا کردبوو، بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکە، دوایین بەش دەبێت کاری دەرهێنانی بۆ بکات، ئەگەر بێت و بەشی نوێی سەرکەتوو بێت، بەشی داهاتووی رادەستی دەرهێنەرێکی دیکە دەکات.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2021 بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 410 ملیۆن و 668 هەزار دۆلار بوو و توانی شەش خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2021 بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 433 ملیۆن دۆلار بوو و توانی شەش خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت.
بڕیاربوو بەشی دووەمی فیلمەکە لە 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی مانگرتنی ئەکتەر و نووسەرانی لە هۆلیوود، کاریگەری خستە سەر بەڕێوەچوونی کارەکانی و بەهۆیەوە بۆ 2024 دواخرا.
بەشی دووەمی بە تەکنیکی ئایماکس وێنەگیراوە و بودجەی بەرهەمهێنانی 190 ملیۆن دۆلارە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 714 ملیۆن و 844 هەزار دۆلارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ