رووداو دیجیتاڵ
گرووپی کەی-پۆپی (ئێنهایپن - ENHYPEN)، گەشتی جیهانیی خۆی بە ناوی (Walk The Line) بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا، وەک وێستگەیەکی دیکەی گرنگی هونەرییان دادەنرێت و پێگەیان وەک یەکێک لە گرووپە خێرا گەشەسەندووەکانی بەهێزتر دەکات.
لە کۆنسێرتەکەدا لە یاریگەی (BMO) لە شاری لۆس ئەنجلس، گرووپەکە لەبەردەم زیاتر لە 22 هەزار هەواداردا چەندین بەرهەمیان پێشکێشکرد.
گەشتەکە چەندین شاری گەورەی دیکەی جیهانی گرتەوە، لەوانە لەندەن، مانچستەر، ئەمستردام و بڕۆکسل، هەر لەم مانگەدا لە بەرلین و پاریسیش دوو دوایین کۆنسێرتیان لە ئەورووپا پێشکێشکرد.
(ئێنهایپن) لە حەوت ئەندام پێکدێت، لە 2020 بە سەرپەرشتیی کۆمپانیای (BELIFT LAB) دامەزرا کە کۆمپانیایەکی سەر بە (HYBE)ـە، هەمان ئەو کۆمپانیایەی لەپشت سەرکەوتنی گرووپی بەناوبانگی جیهانیی (BTS)ـەوەیە.
سونگهوون، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە، باس لە ئەزموونی خۆی دەکات و دەڵێت: "کاتێک یەکەمجار دەستم پێکرد، زۆر شتم لەبارەی کەی-پۆپەوە نەدەزانی و هەموو شتێک بۆم نوێ بوو. بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، وردە وردە لەگەڵ ئەم شێوازی ژیانە و چالاکییەکانی بوون بە ئایدڵی کەی-پۆپ؛ راهاتووم".
سەڕەڕای سەرکەوتنە خێراکەیان، ئەندامانی گرووپەکە دان بەوەدا دەنێن کە ئەمە بەبێ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ نەبووە. جەیک، ئەندامی ئوستراڵی-کۆری گرووپەکە، بە راشکاوی باسی لە راستییەکانی پاراستنی یەکڕیزیی گرووپەکەیان کردووە لە کاتێکدا 24 کاژێر لەگەڵ یەکدی دەژین و کار دەکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، جەیک ئاماژەی بەوە کرد: "پێموایە هەر ئەمەیە وادەکات تیمێکی باش بین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ