رووداو دیجیتاڵ
سوندای تەتەر، ژەنیاری میوزیک و شێوەکاری رۆژئاوای کوردستان، کۆنسێرتێک لە شاری بێرنی سویسرا سازدەکات و چەند بەرهەمێکی میوزیکی فۆلکلۆری کوردی پێشکێش دەکات.
سوندای تەتەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە ئامێرە تایبەتەکەی لە کۆنسێرتەکەدا میوزیک دەژەنێت کە لە چەند ئامێرێکی میوزیکی پێکدێت و خۆی دروستی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسیرتەکەدا چەند بەرهەمێکی فۆلکلۆری کوردی و بەرهەمێکی بێتهۆڤن، ئاوازدانەری ئەڵمانی و بەرهەمێکی خۆی پێشکێش دەکات.
سوندای تەتەر، خەڵکی عامودای رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە سویسرا دەژی و چالاکییە هونەرییەکانی ئەنجام دەدات.
ئەو هونەرمەندە کوردە، جگە لە چالاکییەکانی لە بواری میوزیک، شێوەکارە و تابلۆ دەکێشێت و پەیکەر سازدەکات، بەتایبەتیش لە کەرستە بەکارهاتووەکان.
دوایین کاری هونەریی سوندای تەتەر، کەڤەرکردنی میوزیکی گۆرانی 'شەڕڤانۆ' بوو کە بە گوتەی خۆی پێشکێش بە "شەهیدانی رۆژئاوای کوردستان"ـی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ