رووداو دیجیتاڵ
ئەگەرچى تەنیا پێنج ساڵە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە بەشداریی سینەماى 70 وڵات، خەریکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانى فیلم لە جیهاندا.
شارلتۆ کۆپلی، یەکێک لە ئەکتەرە بەشداربووەکانە و گوتی: "هەستێکی سەرسوڕهێنەرە کە گەڕاومەتەوە. لە 2021 بۆ پێنج مانگ لێرە ژیاین. یەکێک بوو لە ئەزموونە هەرە تایبەتەکانی ژیانی پیشەییم. تیمێکمان هەبوو کە لە 38 نەتەوەی جیاواز پێکهاتبوو".
بەراورد بە فێستیڤاڵە جیهانییەکانی دیکە، دەریای سوور سەرنجى زیاتر دەخاتە سەر سینەماى عەرەبی و ئەفریقی و ئاسیایی.
فێستیڤاڵەکە 10 رۆژ دەخایەنێت و سەروو 100 فیلم بە بەشداربووانى دەناسێنێ، جگە لە هۆڵیوود، بەرهەمی سینەماکانى دیکەى وڵاتانی جیهان لەخۆدەگرێت.
جگە لە شوێنە ناوازەکەی کە ناوچەى مێژوویی بەلەدى جەدەیە لەسەر دەریای سوور، وەبەرهێنانە ستراتیژیی و کولتوورییەکەى لە وڵاتەکە وایانکردووە گرنگییەکەی لەسەر نەخشەی جیهانیی فیلم بەرەو زیادبوون بچێ.
داکۆتا جۆنسن، ئەکتەری ناسراو، گوتی: "چاکسازی و مافەکان لەسەر ئاستی جیهان زۆر زۆر گرنگن، ئەمە هانم دەدات بێمە ئێرە و لێرەش کار بکەم، دەمەوێ لەگەڵ خەڵکی لە سەرانسەری جیهان کار بکەم، ئەمە ئەو شتەم بیردەخاتەوە کە زۆرترین باوەڕم پێیەتی، ئەویش ئەوەیە کە هەموومان مرۆڤین لەسەر هەمان هەسارە".
فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور، خەریکە دەبێتە ناوەندی پیشەسازیی فیلم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە فیلمسازانی ناوچەکە بە وەبەرهێنەرە جیهانییەکان دەبەستێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ