رووداو دیجیتاڵ
زنجیرەی "The Eternaut" کە چیرۆکەکەی لە کۆمێکسێکی ئەرجەنتین وەرگیراوە و بە زمانی ئیسپانییە، پێشوازییەکی بەرچاوی لێدەکرێت و لە 27 وڵات پڕبینەرترینە.
زنجیرەکە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە، پڕبینەریی تەنیا لەو وڵاتانە نییە کە بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن، بەڵکو لە وڵاتی وەک ئەڵمانیا، هیندستان، سعودیە و تورکیایە.
جگە لە پێشوازی بینەران، لەلایەن رەخنەگرانیشەوە پێشوازی لێکراوە و لە ماڵپەڕی "Rotten Tomatoes" توانی 94٪ دەنگیان بەدەستبێنێت.
زنجیرەکە هەفتەی رابردوو لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و بەکارهێنەرانی لە 200 وڵاتەوە بینەری بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ