رووداو دیجیتاڵ
هەرچەند بڕیاری دواخستنی بڵاوکردنەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەی "The Night Agent" دراوە، بەڵام بەرهەمهێنەرانی؛ بەرهەمهێنانی وەرزی سێیەمی زنجیرەکەیان راگەیاند.
بڵاوکردنەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەکە بۆ 2025 دواخراوە و لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و دراما بڵاودەکرێتەوە.
وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە 10 ئەڵقەدا درێژە بە چیرۆکەکەی دەدات.
بڕیاربوو وەرز دووەمی زنجیرەکە لە 2024 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دوای دواخستنی؛ بڕیارە لە زستانی 2025 بڵاوبکرێتەوە، واتە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر یەکەم وەرزی کە لە 23ـی ئازاری 2023 بڵاوکرایەوە.
بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە، بەهۆی سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی بوو، لە 91 رۆژدا زیاتر لە 98.2 ملیۆن بینەری هەبوو، لە لیستی 10 باشترین زنجیرەی پلاتفۆڕمی بڵاوکردنەوە زنجیرەکەدا هات.
رووداوەکانی زنجیرەی "The Night Agent" باسکردنە لە گەڕان بە دوای سیخوڕێکدا کە کار بۆ رووسیا دەکات و چووەتە نێو کۆشکی سپییەوە، هەروەها هەوڵەکانی ئەندامێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیش بۆ پاراستنی نهێنییەکان دەخاتەڕوو کە پێویستە گومانی لە هەموو شتێک هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ