رووداو دیجیتاڵ
شادی غولامی، هونەرمەندی کورد، نوێترین بەرهەمی لەبارەی سەختی بەردەم ژیانی ژن لە سەردەمە جیاوازەکاندا، بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە بەناوی "ژن"ـە و لە تێکستی هێمن رامادە و ئاواز و دابەشکردنی فوئاد پێشەوایە. عەلی رەزا یونسی کاری ڤیدیۆکلیپەکەی بۆ کردووە و بەبۆنەی هەشتی مارسەوە بڵاوکرایەوە.
شادی غوڵامی، خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە رووداوی راگەیاند، ئامانجی ئەوە بووە لە ڤیدیۆکلیپەکەدا مێژووی ژن لە سەردەمی پێشوو و تاوەکو ئێستا پێشانبدات و سیناریۆکەی خۆی نووسیویەتی و داپیرەی تێیدا بەشداربووە.
گوتیشی، لە سەردەمی خۆیدا ژن بەرپرسیارییەتی زیاتر بووە و بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی ئەم بەرهەمە بە ژنانی کوردستان بەرهەمبێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ کارە هونەرییەکانی 16 ساڵە هاتووچۆی باشووری کوردستان دەکات و بە بڕوای ئەو، "هونەری ژن کەوتووەتە بازنەیەکی خراپەوە". روونیشیکردەوە: "هونەر جۆری ژیانەوەیە و هونەرمەند پێویستە هونەرمەندانە ژیان بکات".
بە بڕوای شادی غوڵامی نابێت ببیت بە هونەرمەند و ئەگەر بووی، ئەوکات ئەرکێک لەسەر شانتە.
ڤیدیۆکلیپی "ژن" بەبۆنەی هەشتی مارسەوە، لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ