رووداو دیجیتاڵ
یوسف تالیب بەرهەمێک بەناوی "گوارە" بڵاودەکاتەوە، چیرۆکەکەی گرێدراوی نەخۆشی شێرپەنجەیە و داهاتەکەی بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.
یوسف تالیب، بە رووداوی راگەیاند: هۆنراوەی گۆرانییەکە لە نووسینی ئومێد مەجیدە کە بۆ هاوژینی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە نووسیوە و بە داخەوە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، بۆیە بڕیاری داوە داهاتی ئەم بەرهەمە پێشکێش بە تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان بکات.
یوسف تالیب کە لە بەریتانیا دەژی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆرانییەکە لە ئاوازی خۆیەتی و لە ئامادەکردن و دابەشکردنی تەوحید وەحیدە.
ئەم بەرهەمە لە نزیک شاری ئەسفەهانی ئێران وێنەگیراوە و لە وێنەگرتنی ئەمیر ئەمیرییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ