سەرهەت کۆڕاڵ بە گۆرانیگوتن و سەماکردن لە پڕۆژەیەکی هونەریدا بەشداردە

11-06-2023
پەسار فایەق
سەرهەت کۆڕاڵ لە پڕۆژەی 'لە دەنگی ئۆپێرایەوە بۆ هەنگاوەکانی ئەو'
سەرهەت کۆڕاڵ لە پڕۆژەی 'لە دەنگی ئۆپێرایەوە بۆ هەنگاوەکانی ئەو'
نیشانەکردن سەرهەت کۆڕاڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرهەت کۆڕاڵ، گۆرانیبێژ و سەمکارێکی باکووری کوردستانە و لە ئیستەنبووڵ دەژی، لە پڕۆژەیەکی هونەریدا بەناوی 'لە دەنگی ئۆپێرایەوە بۆ هەنگاوەکانی ئەو' بەشداربوو. 
 
لەم پڕۆژە هونەرییەدا 17 هونەرمەندی کورد، تورک و ئەرمەن بەشدارن و گۆرانی، ئۆپێرا و سەما لە خۆدەگرێت، کۆراڵ دوو گۆرانی کوردی پێشکێش دەکات، هەروەها لەگەڵ گۆرانییەکی ئەرمەنی سەمای مۆدێرن دەکات.
 
سەرهەت کۆڕاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکەم نمایشی کارە هونەرییەکە لە کەنیسەی ئەرمەنی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچووە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا نمایشەکە لە چەند شوێنێکی دیکەی ئەو شارە بەڕێوەبچێت.
 
روونیشیکردەوە، پڕۆژە هونەرییەکە لەبارەی زمان و کولتوورە جیاوازەکانە لە تورکیا.
 
سەرهەت کۆڕاڵ خەڵکی شارۆچکەی تەتوانی باکووری کوردستانە و لە ئیستەنبووڵ دەژی و وەک گۆرانیبێژ و سەمکارێک چالاکیی هونەری هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە