ترس و کۆمیدیا لە پێشەنگی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتەن لە ئەمریکای باکوور

11-08-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Weapons Freakier Friday
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی ترسناکی "Weapons" کە چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرا، لەگەڵ فیلمی کۆمیدیی "Freakier Friday"ـی بەرهەمی دیزنی، سەلماندیان کە ژانری ترسناک و کۆمیدی دەتوانن سەرکەوتنێکی گەورە لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستبهێنن.
 
فیلمی "Weapons" لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە ئەمریکای باکوور 42.5 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و پلەی یەکەمی گرت، لەکاتێکدا فیلمی "Freakier Friday" کە بەشی دووەمی فیلمی "Freaky Friday"یە، داهاتەکەی گەیشتە 29 ملیۆن دۆلار.
 
،بەرپرسێکی کۆمپانیای وارنەر بڕۆس رایگەیاند، "Weapons" حەوتەمین فیلمی ستۆدیۆکەیانە لەمساڵدا کە ریزبەندی یەکەمی بۆکس ئۆفیس دەگرێت، هەروەها شەشەمین فیلمە لەسەریەک کە داهاتی یەکەم هەفتەی نمایشکردنی 40 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت. پۆڵ دێرگارابیدیان، لە کۆمپانیای داتای کۆمسکۆر، دەڵێت "دوو فیلمە یەکەمەکە لەوە زیاتر ناتوانن جیاواز بن، هەر ئەمەشە وادەکات ئەم هەفتەیە ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت".
 

لیستی داهاتی خەمڵێندراوی بلیتی سینەماکانی ئەمریکا و کەنەد لە رۆژانی هەینی تاوەکو یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای کۆمسکۆر، بەم شێوەیە:
 
ریزبەندی یەکەم:
"Weapons" بە کۆکردنەوەی 42.5 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی دووەم:
"Freakier Friday" بە کۆکردنەوەی 29 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی سێیەم:
"The Fantastic Four: First Steps" بە کۆکردنەوەی 15.5 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی چوارەم:
"The Bad Guys 2" بە کۆکردنەوەی 10.4 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی پێنجەم:
"The Naked Gun" بە کۆکردنەوەی 8.4 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی شەشەم:
"Superman" بە کۆکردنەوەی 7.8 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی حەوتەم:
"Jurassic World Rebirth" بە کۆکردنەوەی 4.7 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی هەشتەم:
"F1: The Movie" بە کۆکردنەوەی 2.9 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی نۆیەم:
"Together" بە کۆکردنەوەی 2.6 ملیۆن دۆلار. 
 
ریزبەندی دەیەم:
"Sketch" بە کۆکردنەوەی 2.5 ملیۆن دۆلار. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە