رووداو دیجیتاڵ
مایکڵ کۆرس، دیزاینەری ئەمریکی، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی بۆ پاییز و زستانی 2025 لە مانهاتنی ئەمریکا خستەڕوو.
کۆمەڵە دیزاینەکە، لەلایەن ژمارەیەک نمایشکاری جلوبەرگەوە، لە چوارچێوەی هەفتە نمایشی جلوبەرگی نیویۆرک خرانەڕوو، تێیدا دیزاینەر بە دیزاینی سادە، تێروانینێکی قوڵی لە جیهانی فاشندا بەرچاو خست.
دیزاینەر لە دیزاینەکانیدا تاک رەنگی بەکارهێناوە، وەک سەوز، مۆری شاهانە، رەشی کلاسیکی، هەروەها قاوەیی و خۆڵەمێشی. دیزاینەر لەبارەی کۆمەڵە دیزاینەکەیەوە دەڵێت، جوانییەکی ئازادە.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی نیویۆرک بۆ جلوبەرگی ژنان بۆ وەرزی پاییزی و زستانی 2025، لە 6-11ـی شوباتی 2025 لە نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا بەناوبانگترین دیزاینەر و براندەکانی بواری جلوبەرگ بەشداربوون و دیزاینەکانیان خستەڕوو.
مایکڵ کۆرس، لە 9ـی ئابی 1959 لە ئەمریکا لەدایکبووە، خاوەنی براندێکە بەناوی خۆی و جلوبەرگی ژنان و پیاوان دیزاین دەکات، جگە لە کاتژمێر، ئێکسسوارات، پێلاو و بۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ