رووداو دیجیتاڵ
براین وێڵسن، گۆرانیبێژ، ژەنیار و تێکستنووسی گۆرانی، کە بە گۆرانییەکانی "California Girls" و "Good Vibrations" ناوبانگی پەیداکردبوو، لە تەمەنی 82 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە، ئێوارەی چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025 لەلایەن ماڵباتەکەیەوە بڵاوکرایەوە.
وێڵسن کە بە یەکێک لە ئایکۆنەکانی میوزیکی رۆک دەناسرێت، لە ئایاری 2024ـەوە لە ژێر چاودێری دادگەدا بوو بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبارە کەسی و تەندروستییەکانی.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتە هونەرییەکانی لە رێگەی گرووپی "The Beach Boys" بوو، زیاتر لە 30 گۆرانیی لە ریزبەندی 40 باشترینەکانی جیهاندا بوو و زیاتر لە 100 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی ئەو گرووپە فرۆشراون.
لە 1966 ئەلبوومی "Pet Sounds"ـی گرووپەکە لە لیستی باشترین 500 ئەلبوومی لیستی "رۆڵینگ ستۆن"ـدا هات، لە 2003 گەیشتە ریزبەندی دووەمی لیستەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ