رووداو دیجیتاڵ
'دەنگە پڕ رەنگەکان' پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری هونەرمەندانی ژنی رۆژئاوا و باشووی کوردستانە لە سلێمانی و ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن دەزگای حەوت رەنگە دەکرێتەوە.
بەختیار سەعید، بەرپرسی دەزگای حەوت رەنگە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوەی کە کوردستانی کردووەتە چوار بەش؛ دەبێت لە رێگەی هونەرەوە ئەو بەشانە لە یەکدی نزیک بکرێنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پیشانگە شێوەکارییەکەدا، بەرهەمی 13 شێوەکاری ژن لە رۆژئاوای کوردستان دەخرێنەڕوو، یەکێک لەوانە بە بەرهەمی پەیکەر بەشدارە، ئەوانی دیکەش بە تابلۆ. گوتیشی، هەر لە پێشانگەکەدا شەش شێوەکاری ژن لە لە باشووری کوردستان، لە سلێمانییەوە بەشدارن و بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.
پێشانگەکە کاژێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تەممووزی 2023 لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی دەکرێتەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ