لە مانچستەر برایانی گالەگەر پێکەوە گەڕانەوە سەر شانۆ

12-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئۆوەیسس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای زیاتر لە 15 ساڵ لە ناکۆکی و هەڵوەشاندنەوەی گرووپی "ئۆوەیسس"، نۆڵ و لیام گالەگەر، دوو برا بەناوبانگەکەی بەریتانیا، لە گەڕانەوەیەکی مێژووییدا دەستی یەکدییان گرت و پێکەوە چوونە سەر شانۆ و کۆنسێرتێکیان لە مانچستەری زێدی خۆیان سازکرد.
 
نمایشەکە رۆژی هەینی 11ـی تەممووزی 2025 لە هیتن پارک بەڕێوەچوو و نزیکەی 80 هەزار هەواداری گرووپەکە ئامادەبوون. بڕیارە جگە لەو کۆنسێرتە، چوار کۆنسێرتی دیکە لەو پارکە سازبکەن.
 
گرووپی ئۆوەیسس لە ساڵانی نەوەدەکاندا یەکێک بوو لە دیارترین گرووپەکانی جیهان، لە رێگەی گۆرانییەکانی "Wonderwall" و "Don't Look Back in Anger"  ناوبانگییان پەیداکرد، بەڵام بەردەوام سەرکەوتنەکانیان لەژێر سێبەری ناکۆکییە تووند و بەردەوامەکانی نێوان نۆڵ، گۆرانینووس و گیتارژەنی سەرەکی و لیام، گۆرانیبێژی سەرەکی بوو، دواجار لە 2009ـدا گرووپە پێنج کەسییەکە هەڵوەشایەوە.
 
گەڕانەوەی براکان تەنیا لە مانچستەر نابێت، بەڵکو بڕیارە زنجیرەیەک کۆنسێرتێک لە شارەکانی دیکەی بەریتانیا و ئێرلەندا ساز بکەن، دواتریش گەشتە جیهانییەکەیان بۆ کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور، ئەمریکای لاتین، ئاسیا و ئوسترالیا درێژە پێدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە