رێزان عەفرینی بەرهەمێک لەبارەی دۆخی شارەکەی بڵاودەکاتەوە

14-01-2024
پەسار فایەق
دیمەنێکی جوتیارانی عەفرین لە ڤیدیۆکلیپەکەدا
دیمەنێکی جوتیارانی عەفرین لە ڤیدیۆکلیپەکەدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ رەوشی ئێستای عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، هونەرمەندێکی ئەو شارە بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، تێیدا دیمەنی ئەو شارە و بڕینی دار زەیتونەکانی پێشان دەدات.
 
رێزان عەفرینی بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لەبارەی دەرد و ئێشی گەلی کوردە لە عەفرین و لە شاری بۆنی ئەڵمانیا وێنەگیراوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرهەمە باس لە تێکدانی شارەکە دەکات، بەڵام بە هەمان شێوە باس لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی دەکات، هەروەها باسی رەوشی منداڵ و کەسە بە تەمەنەکانی شارەکە و بڕینی دار زەیتونەکانی دەکات.
 
هیوای ئەوەش دەخوازێت، جارێکی دیکە بگەڕێنەوە شارەکەیان و دووبارە گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و درەختەکان بڕوێننەوە.
 
گۆرانییەکە لە تێکست و ئاوازی شێرزاد عەفرینییە و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن جوان بەکر کراوە و کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن عینایات کۆرنەعسان کراوە و لە یوتیوبی رێزان عەفرینی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە