گرنگترین فیلم و دراماکان لەبارەی ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل

14-06-2025
پەسار فایەق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزتر و هێرشی ئاسمانی و مووشەکی لێکەوتووەتەوە. ئەم ناکۆکییانە پێشتر لە چەند فیلم و درامایەکدا باسیان لێوەکراوە. 
 
یەکێک لەو فیلمانەی لە ساڵی 2012 بڵاوکراوەتەوە، "Argo"یە، تیشک دەخاتە سەر ئەو دۆخە هەڕەشەئامێز و دڵەڕاوکێیەی لەبارەی پرسی چەکی ئەتۆمییەوە هەیە. هەروەها باسی پرسی بارمەتە ئەمریکییەکان لە ئێران دەکات لە ساڵی 1979. 
 
فیلمەکە لە دەرهێنان و نواندنی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی هۆلیوود، بێن ئافلێکە و لە 2012 بڵاوکراوەتەوە. 
 
فیلمەکە، سەرەڕای ئەوەی رووداوی مێژوویی دەخاتەڕوو، بەڵام پەیوەستە بە سەردەمی ئێستاشەوە.
 
"Tehran" یەکێکە لەو زنجیرانەی دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە سێ وەرزدا بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئیسرائیل وەکو وڵاتێکی بەهێز لەڕووی هەواڵگرییەوە نیشان دەدات و چۆن توانیویەتی بچێتە نێو جەرگەی ئێرانەوە. 
 
یەکەم وەرز لە 2020 بڵاوکراوەتەوە و باسی ئەندامێکی ژن لە دەزگەی هەواڵگریی موساد دەکات کە چۆن دەچێتە تاران بۆ شکستپێهێنانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 
 
یەکێکی دیکە لەو بەرهەمانە، زنجیرەی "Homeland"ـە کە لە هەشت وەرزدا لە 2011 تاوەکو 2020 بڵاوکراوەتەوە و براوەی چەندین خەڵاتی گرنگە، لەوانە هەشت خەڵاتی ئێمی. 
 
ئەم بەرهەمە تیشک دەخاتە سەر رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێران بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان نیشانی دەدات. بەتایبەتیش لە چوار ئەڵقەی یەکەمی وەرزی یەکەم، سوپای پاسدارانی ئێران وەکو هێزێکی ترسناک و کاریگەر پێشان دەدات، لە بەرامبەردا چاودێری هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو هێزە دەخاتەڕوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە