رووداو دیجیتاڵ
چەن شو-فانگ، ئەکتەری دێرین و ناسراوی تایوانی، خەڵاتی دەستکەوتی ژیانی هونەریی لە 62ـەمین فێستیڤاڵی خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕینی پێدەبەخشرێت. ئەمەش لە دوای 68 ساڵ نواندن لە بەردەوم کامێرا و بەرهەمی ناوازەیە.
ئەو هونەرمەندە 86 ساڵە، پێشتر دوو خەڵاتی ئەسپی زێڕینی بەدەستهێناوە، بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا لە 22ـی تشرینی دووەم 2025 لە سەنتەری میوزیکی تایپێی، خەڵاتەکەی پێببەخشرێت.
چەن شو-فانگ، لە 1939 لە تایوان لەدایکبووە، یەکەم دەرکەوتنی لە 1957 بوو لە فیلمی "Shei de zui e" واتە "تاوانی کێ بوو؟". دواتر لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا؛ بە ناوەڕۆک و ژانری جیاواز، رۆڵی گێڕاوە.
لە دەیەی هەشتاکاندا، بووە یەکێک لە سیمبولەکانی "سینەمای شەپۆلی نوێی تایوان" بەهۆی بەشداریکردنی لە چەندین فیلمدا، بەتایبەتیش فیلمی"The Boys from Fengkuei" کە لە 1983 بڵاوکرایەوە.
.jpg)
کاروانی هونەریی ئەو ئەکتەرە لە 2020 گەیشتە لوتکە، کاتێک لە فێستیڤاڵی ئەسپی زێڕیندا دوو خەڵاتی گرنگی بردەوە، ئەویش خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن بوو بۆ فیلمی "Little Big Women" و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی "Dear Tenant". بەهۆی ئەو دەستکەوتە هونەرییە، پێگەی ئەوی وەک یەکێک لە گرنگترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەمای تایوان چەسپاند.
.jpg)
سەرەڕای تەمەنی، چێن شو-فانگ هێشتا بەردەوامە لە کاری هونەری. نوێترین پڕۆژەی، فیلمی"Praying Mantis" یە و بڕیارە لە ئەمساڵ لە سینەماکانی پێشانبدرێت و لە هەردوو فێستیڤاڵی گرنگی سینەمایی ڤێنیس و تۆرێنتۆ بەشدار دەبێت.
.jpg)
ئەسپی زێڕین بە یەکێک لە بەناوبانگترین و گرنگترین خەڵاتەکانی سینەمایە بە فیلمەکانی بە زمانی چینی دەناسرێت و زۆرجار بە "ئۆسکاری سینەمای چینی" ناودەبرێت. بردنەوەی ئەم خەڵاتە بەرزترین رێزلێنانی هونەرییە لە جیهانی سینەمای تایوان، هۆنگ کۆنگ و خەڵاتەکە لە 1962 راگەیێندرا.
.jpg)
بڕیارە ناوی بەربژێرکراوان بۆ 62ـەمین خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕین لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 رابگەیێندرێت و رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانیش لە 22ـی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ