رووداو دیجیتاڵ
سێرجیۆ هەدسن، دیزاینەری جلوبەرگ، لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی نیویۆرک، ئامادەبووانی نمایشەکەی بە مۆدێلێکی چاوەڕواننەکراو سەرسام کرد، ئەویش ئۆلاندریا کارسن بوو.
دەرکەوتنی ئەستێرەی بەرنامەی ریالیتیی (Love Island) لە نمایشەکە، گەرموگوڕییەکی دروستکرد و بە چەپڵە پێشوازی لەو مۆدێلە کرا.
ئۆلاندریا بە شۆرتێکی رەشی کورت و چاکەتێکی گەورەی پڵنگییەوە دەرکەوت، پشتێنێکی گەورە و گوارەی زێڕینی ئەڵقەیی گەورە بە شێوازی دەرکەوتنی بەکارهێنا بوو.
ئەستێرە تەلەڤزیۆنییەکە بە هەنگاوی پڕ لە متمانەوە دەڕۆیشت و خۆشەویستەکەی نیکۆلاس ڤانستینبێرگ لەوێ ئامادەبوو.
ڤانستینبێرگ پێش دەستپێکردنی نمایشەکە گوتی: "بە پەرۆشەوە چاوەڕێم خۆشەویستەکەم ئەمشەو نمایش بکات، ئەمە هەژەندێکی خۆشە بۆ هەمووان و دڵخۆشم بە لەبەرکردنی دیزاینەکانی سێرجیۆ هەدسن".
.jpg)
کۆلێکشنە نوێیەکەی هەدسن بۆ بەهاری 2026 پڕ بوو لە رەنگ، نەخشی جۆراوجۆر و پوولەکە. یەکێک لە دیزاینەکان بریتیبوو لە کراسێکی کورتی نەخشی زێبرا.
.jpg)
هەدسن چەند دیزاینێکی پیاوانەشی تێکەڵاوی کۆلێکشنەکە کردبوو، لەوانە پانتۆڵ و کراسێکی ئاوریشمی بە رەنگی خەردەلی.
.jpg)
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی نیویۆرک رۆژی چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025 لە نیویۆرک دەستیپێکرد و تاوەکو 16ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ