کو‌لتوور
شاندێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ
رووداو دیجیتاڵ
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵه‌كه و پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی دەکات.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 12ـی تشرینی یەکەمی 2023، له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیای فیدڕاڵ، چالاکییەکانی فێستیڤاڵ، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت ده‌ستیپێکرد.
له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وتارێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له رووسیا و پشتیوانی كاره‌كانیان دەبێت و سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی رووسیا کرد كه ساڵانه ئه‌م فێستیڤاڵه كوردییه له ئامێز ده‌گرێت.
گوتیشی: سه‌رزه‌وی رووسیا به‌وه ناسراوه هه‌میشه له به‌رده‌م گه‌لی كورددا كراوه بووه، چ بۆ كوردانی خودی رووسیا، چ بۆ له ئامێزگرتن و میوانداری شۆڕشگێڕان و ئاواره‌كانی كورد له رابردوودا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، گوتی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، ساڵانه له شاری دهۆك فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما ساز ده‌كه‌ین، جگه له سینه‌ماكارانی كورد له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و جیهانه‌وه سینه‌ماكاران به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا نۆ گه‌ڕی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌مساڵیش خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ گه‌ڕی ده‌یه‌می.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی بۆ رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: رێكخه‌ران و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه جیهانییه، ماندوو نه‌بن و ده‌ست خۆشییان لێ ده‌كه‌م، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و كولتووری رووسیای فیدڕاڵ و به‌رپرسانی دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگییه‌كان، كارگێڕانی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی رووسیای فیدڕاڵ ده‌كه‌م.
دواتر د. دانەر مستەفا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە رووسیا، لەوتارێکدا گرنگی فێستیڤاڵەکەی باسکرد و رۆڵی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی بەرز نرخاند بەتایبەت ئامادەبوونی خودی وەزیر و شاندێکی باڵای وەزارەت، نیشانەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمە بەم فێستیڤاڵە.
گولیزار گەردنزەری، سەرۆکی فێستیڤاڵەکە، لەوتارەکەیدا باسی پردی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و روس کرد، بەتایبەتی لەبواری هونەری سینەمادا.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سوپاسی پاڵپشتییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد لە خولەکانی ئێستەو پێشتردا.
بە چەند گۆرانی و پارچە میوزیکێکی تایبەتی یارسان کە لەلایەن هونەرمەند فەرید ئیلهامی پێشکێشکرا، فێستیڤاڵەکە دەستیپێکرد.
هه‌ر له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌شداری له وێنه‌ی یادگاری فێستیڤاڵ كرد و دواتر گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌مای مۆسكۆ، دوو تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌شكرد.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، راوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامیق هه‌ورامی، به‌ڕێوەبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانن.
لە 2020ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ