رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی 'ئەرگولا فۆن گرومباخ' لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، د. هاوڕێ زەنگەنە، شانۆکاری کورد خەڵاتکرا.
بەخشینی خەڵاتی 'ئەرگولا فۆن گرومباخ' بە د. هاوڕێ زەنگەنە، دوێنێ هەینی 13ـی تشرینی یەکەمی 2023 بوو و رێزلێنان بوو لە میتۆدێکی نوێ بۆ 'دیالۆگی هزری فرەئایینی رەنگاورەنگ' لە رێگەی هونەری دیالۆگ و هونەری شانۆوە.
زەنگە ئەم پڕۆەژ هونەرییە لە 2021 لە هەردوو شاری دووکان و هەڵەبجە بە بەشداری 20 کوڕ و کچی موسڵمان، کریستیان، کوردی ئێزدی، جوو، کاکەیی، زەردەشتی و سابیە پێشکێشکرد.
لە 2022 هەمان پڕۆژەی هونەری لە بەرلین و لە 2023 لە ئەلقووش، شێخان و لالش لە باشووری کوردستان پێشکێشکرا.
د. هاوڕێ زەنگەنە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو خەڵاتەی پێشکێش بە من کرا سەبارەت بە داهێنانک بوو کە بۆ یەکەمجار لە کوردستان ئەنجامدرا، ئەویش بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کەسایەتی بوو لە ماوەی 10 رۆژ کارکردندا و بریتیبوون لە ژن و کوڕ لە تەمەنی جیاواز، لە ئاینە جیاوازەکان، بەتایبەتی لە کوردستان، وەک دەزانین کوردستان شارستانییەتێکی زۆر گەورەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەکرێت هزر و مێشکی مرۆڤ لە رێگەی هونەرەوە گۆڕانکاری تێدا دروست ببێت. گوتیشتی: "لە هەرێمی کوردستان هونەر توانیویەتی کاریگەری خۆی هەبێت، بەڵام زۆر بەداخەوە نەیتوانی رۆڵی فێرکردن، پەروەردە و پێگەیاندن ببینێت و ببێت بە کولتوور".
د. هاوڕێ زهنگهنه، لە 1961 لە کەرکووکی باشوری کوردستان لەدایکبووە، 1978 بۆ 1979 خوێندنی تهکنۆلۆژیای له پهیمانگای کهرکووک تهواوکردووه. لە 1986 رووی لە ئەوروپا کردووە و لە شاری میونشنی ئەڵمانی دەژی و خوێندنی شانۆی لە زانکۆی 'لودڤیگ ماکسمیللینی' ئەو شارە تەواوکردووە، ئەویش خویندنی زانستی هونەری شانۆیی و پێداگۆگیک و دەروونناسی کۆمەڵایەتی بووە بە پلەی ماستەر، دواتر خۆیندنی دکتۆرا لە هەمان زانکۆ بە پلەی نایاب تەواوکردووە و لێکۆلینەوەکەی وەکو کتیبێکی زانکۆیی بە زمانی ئەڵمانی چاپکراوە و لە ئینستیوتی 'T.S.P.N'ـی ئەڵمانی بەشی دەروونناسی چارەسەری تراومای خوێندووە وهەموو ئەم خوێندانەی لەسەر ئەرکی مادی خۆی بووە.
هونەرمەند لە 1984 یهکهم بهرههمی شانۆیی له شارباژێر پێشکێشکردووە، لە 1988 شانۆگەری 'من بە ئارەزووی خۆم نەهاتووم' له نووسینی فرانک مینارت، نووسەری ئەڵمانی و هاوڕێ زهنگهنه، شانۆنووسی کورد و له دهرهێنانی روت شمید لە ئەڵمانیا پێشکێشکراوە.
زەنگەنە خاوەنی چەند بەرهەمێکی شانۆییە، لەوانە: 'کاتێک بههار نهی دهویست بهێته سهر زهوی'، 'گوڵی شادی'، 'مانگی سهرسهفهر'، 'خهونهکانی قوتابیهک'، 'سهر گوزهشتهی دهفێک' و 'ئهمانهت - کچی گهرمیان'.
لە بواری سینەمادا وەک دەرهێنەر و سیناریۆنووس کاری بۆ سێ فیلم کردووە، ئەویش فیلمی 'نامهکانی ئیفریم'، 'نهورۆز کوانی گوڵهکهم' و 'رۆژین و ئهستێرهکانی میونشن'ـە و وەک نووسەری و توێژەر، خاوەنی چەند کتێبکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ