کانگ سیۆ-ها لە تەمەنی 31 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

15-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن کانگ سیۆ-ها
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کانگ سیۆ-ها، ئەکتەری کۆریای باشوور، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی گەدە، لە تەمەنی 31 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 
 
ئەو ئەکتەرە رۆژی دووشەممە، 14ی تەمموزی 2025 کۆچی دواییکرد و هەواڵەکە لەلایەن ماڵباتەکەیەوە بڵاوکرایەوە.
 
هەرچەند ئەو ئەکتەرە بەهۆی نۆخشییەکەیەوە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕی، بەڵام لە کاری هونەری بەردەوام بوو و دوایین فیلمی "The Mangin" بوو.
 
کانگ سیۆ-ها، دەرچووی بەشی شانۆیە لە زانکۆی نیشتمانیی کۆری بۆ هونەر، لە 2012 لە ڤیدیۆکلیپێکدا دەرکەوت، دواتر رووی لە ئەکتەری کرد و لە 2014 لە زنجیرەی " Schoolgirl Detectives" رۆڵیگێڕاوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.