رووداو دیجیتاڵ
سروودێکی نوێ بەناوی "یەکبوون" بە بەشداریی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان بڵاوکرایەوە. سروودەکە لە ئاوازی هونەرمەند دلۆڤانە کە وەک گۆرانیبێژیش بەشدارە، تێکستەکەی پەیامێکی روونە بۆ یەکڕیزیی کورد.
تێکستی سروودەکە لەلایەن شاعیر رەشۆ ئایشانەوە نووسراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو؛ گوتی: "ئەم بەرهەمە باس لە یەکبوونی کورد دەکات لە چوار پارچەی کوردستان و پەیامێکی ئاشتی و تەباییە".
ئاوازی سروودەکە لەلایەن هونەرمەند دلۆڤانەوە دانراوە، کە هاوکات وەک گۆرانیبێژێکیش لە بەرهەمەکەدا بەشدارە.
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن حەمید ئورمێیەوە کراوە و دیمەنی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی تێدا بەرچاو دەکەون، جوانیی سرووشت و کولتووری کوردستان دەخاتەڕوو.
بەرهەمەکە لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند دلۆڤان لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان بەشدارن.
لەم بەرهەمە نیشتمانییەدا سەفقان ئۆرکێش، دلۆڤان، ژیان عوسمان، بەنگین ئاگری، نارین خان جزیری، حەمید ئورمێیی، عومەر گوندی، هێدی جەبار، حەکیمۆ و زەلال بەشدارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ