رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژانی رابردوودا شاری بۆخوومی ئەڵمانیا کەشێکی جەژن ئامێز و پڕ لە کولتووری بۆ کوردان هەبوو. دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێ لەو شارە بەڕێوەچوو.
لە هۆڵێکی رازاوەی سینەمادا 10 فیلم پێشاندران کە لەنێو 2165 فیلمدا لە 121 وڵاتی جیهانەوە نێردرابوون و هەڵبژێردرابوون.
ئەوەی لەو فێستیڤاڵەدا باڵکێش بوو ئەوە بوو کە جگە لە دەرهێنەرانی کورد، فیلمسازانی ئەرمەنی و فەرەنسی و ئۆکراینی و ئیستۆنی و ئێرانی و پورتوگالیش خەڵاتیان بردەوە.
خەڵاتی فێستیڤاڵەکە لەلایەن هونەرمەندی دیاسپۆرانشین زیرەک میرەوە دیزاین کرابوو. پێشتریش زیرەک میرە پەیکەرێکی گەورەی بۆ رێزگرتن لە بەرخودانی کۆبانێ لەکاتی شەڕی داعشدا دروستکرد و ئێستا لە کۆبانێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ