ئێد شيرەن ئەلبوومێک بۆ دوای مردنی ئامادە دەکات

15-09-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئێد شيرەن
A+ A-

 

رووداو دیجیتاڵ

ئێد شيرەن، گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی، نەک هەر خۆی بۆ چوار ئەلبوومی نوێ ئامادە دەکات، بەڵکو پلانێکی درێژخایەنیشی داناوە کە ئەلبوومێکی تایبەت لەخۆدەگرێت بە ناوی (Eject) و بڕیارە دوای مردنیی بڵاوبکرێتەوە.
 
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە شيرەن پلانی بۆ بڵاوکردنەوەی چوار ئەلبوومی دیکەش هەیە دوای ئەلبوومی هەشتەمی (Play) کە ناویان لێنراوە: (Fast Forward)، (Pause) ، (Rewind) و (Stop) بەڵام ئاشکراکردنی ئەلبوومی (Eject) وەک میراتێکی هونەری بۆ دوای ژیانی، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەنێو هەوادارانی و ناوەندە هونەرییەکاندا دروست کردووە.
 
بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێک لە دوای مردنی لەلایەن میدیاکانەوە، مژارێکی نوێ نییە، لە 2023 لە هەڤپەیڤینێکی فراواندا لەگەڵ گۆڤاری (Rolling Stone) ئەمەی پشتڕاست کردبووەوە.
 
ئێد شيرەن، لەدایکبووی 17ـی شوباتی 1991ـە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژانی جیهانە و خۆی بەرهەمەکانی خۆی ئامادە دەکات، لە سەرەتای 2011ـەوە ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێناوە و تا ئێستا زیاتر لە 26 ملیۆن ئەلبووم و 100 ملیۆن گۆرانیی تاکی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە. 
 
دوو لە ئەلبوومەکانی لە لیستی پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی مێژووی بەریتانیادان و یەکێک لە پڕفرۆشترین هونەرمەندانی میوزیکە لە جیهاندا.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.