رووداو دیجیتاڵ
پایپەر لۆری، ئەکتەری ئەمریکی، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، پێشتر لە دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری رایگەیاندبوو، بە دوای ژیانێکدا دەگەڕێت کە زیاتر مانادار بێت.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانی ماریۆن رۆزنبێرگ پشتڕاستکرایەوە کە رۆژی شەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە لۆس ئەنجلس کۆچی دواییکرد.
پایپەر لۆری سێ جار بەربەژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە، یەکەمیان لە 1961 بوو لە رێگەی فیلمی 'The Hustler' تێیدا رۆڵی کەسێکی ئاڵوودە بە خواردنەوەی کحول دەگێڕا، دواتریش لە رێگەی هەردوو فیلمی 'Children of a Lesser God' و'Carrie' بەربژێری هەمان خەڵاتکرا.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە لە 1986 لە رێگەی فیلمی 'Promises' خەڵاتی ئێمی بەدەستهێنا و پێشتر نۆ جار بەربژیری ئەو خەڵاتە بووە.
پایپەر لۆری، لە 1962 لە رێگەئ زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Days of Wine and Roses' ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا.
دوایین دەرکەوتنی ئەو هونەرمەندە لە کاری هونەریدا لە فیلمی ' White Boy Rick' لە 2018.
پایپەر لۆری، لە 22ـی کانوونی یەکەمی 1932 لە ئەمریکا لەدایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بووەتە براوەی پێشبڕکێیەکی بەهرەمەندان، دواتر رووی لە سینەما کردووە و بۆ ماوەیەک لە سینەما دابڕاوە و زیاتر لە بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکاندا بەشداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ